English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا گەیشتۆتە ئاستێكی پێشبینی نەكراو
2020-10-19 [09:26 AM]

​ZNA- هەولێر


رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی رایگەیاند، بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا گەیشتووەتە زیاتر لە شەش ملیار دۆلار، هەروەها پەیوەندییە ساردە دیپلۆماتیەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل کاری نەکردووەتە سەر پەیوەندییە بازرگانییەکانیان و بەپێچەوانەوە بۆ ئاستێکی پێشبینینەکراو بەرزبووەتەوە.

رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: تەنیا لە ماوەی مانگی رابردوودا نزیکەی ٥٠ کۆبوونەوەی ئۆنلاین لەنێوان بازرگان و خاوەنکارەکانی تورکیا و وڵاتەکەیدا ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی پەیمانگای هەناردەکردنی ئیسرائیل، لە ٢٠١٩دا ئاستی هەناردەکردنی کاڵا و ماددە کیمیاییەکان بۆ تورکیا بەڕێژەی لەسەدا ٥٠% بووە، کە پلاستیک ١٢% و سوتەمەنی ٩% بووە.

ئامارەکان بە جۆرێکن کە هەناردەکانی تورکیا بۆ ئیسرائیل لەسەدا ١٨ ئۆتۆمبیلە، لەسەدا ١٦ ئاسن و ستیل، لەسەدا حەوت پلاستیک، لەسەدا شەش ئامێر و لەسەدا پێنجیش چیمەنتۆیە.

ئەحمەد ئیرکان شارەزای ئابوری و ئەکادیمی تورکیا بە رۆژنامەی " The Media Line"ی راگەیاندوە، "ئیسرائیل هەمیشە بازاڕێکی باش بووە بۆ ئێمە، سەرباری ناكۆكیە سیاسییەکانمان بەڵام پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب بەردەوامە و لە ئاستێکی باشدایە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی رێککەوتنی ئیسرائیل لەگەڵ هەریەک لە ئیمارات و بەحرەین، تورکیا وەکو فریادرەسی وڵاتانی ئیسلامی خۆی دەنوێنێت و بە رێککەوتنێکی خراپی ناودەبات.

 





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad