English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆى هه‌ولێر: بۆ هەمیشە لێدان لە چرای سوورى ترافیكلایت باجی خۆی هەیە
2020-10-19 [11:43 AM]

ZNA-هەولێر


فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆ هەمیشە لێدان لە چرای سوورى ترافیكلایت باجی خۆی هەیە و كاتژمێر 8 و 30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/10/2020، له‌ ترافیكلایتى به‌رده‌م مزگه‌وتى نۆ شه‌هید له‌ هه‌ولێر، پێكدادانێك له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكى هیۆنداى تۆكسۆن و نیسان سێنترایه‌ك ڕووى دا، له‌ ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا منداڵێك بریندار بوو، كه‌ سه‌رنشینى ئۆتۆمبێله‌ هیۆندایه‌كه‌ بوو، زیانێكى زۆرى داراییش كه‌وته‌وه‌.


راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كه‌ نه‌وه‌ستانى هیۆنداى بوو له‌سه‌ر چراى سوورى ترافیكلایت، له‌ ئه‌نجامیشدا له‌ناو مه‌یدانى ترافیكلایته‌كه‌ له‌گه‌ڵ سێنترایه‌كه‌ تووشى پێكدادان بوو، كه‌ له‌ چراى سه‌وزه‌وه‌ ده‌هات، بۆیه‌ هیۆنداى به‌ڕێژه‌ى 100% به‌ لایه‌نى سه‌رپێچیكار دانرا.

1

 





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad