English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داواكاری گشتی سه‌ردانی قایمقامیه‌تی سلێمانی كرد
2020-10-19 [12:08 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردن و پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌ لیژنه هاوبه‌شه‌كان، فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی-سلێمانی  سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ‌ده‌كات و قائیمقامی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كاركردنی لیژنه‌كان به‌شێوه‌ی تیم  به‌رجه‌سته‌‌كردنی رۆحیه‌تی كاركردنی پێكه‌وه‌ییه‌ و ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوی ئیداره‌ خۆجێیی پارێزگای سلێمانیه‌ .

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به‌ئاماده‌بونی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان پێشوازی له‌ دادوه‌ر مه‌هدی ره‌شید، سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ر سه‌ڵاحه‌دین له‌تیف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی گشتی له‌ سلێمانی كرد، كه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی كردن له‌ لیژنه‌كان  پشتگیری و پێشكه‌ش كردنی هاوكارییه‌ یاساییه‌كان سه‌ردانیان كردبون.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ پێكهێنانی لیژنه‌ هابه‌شه‌كان، پابه‌ند بونی خاوه‌ن شوێنه‌كانه‌ به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و هه‌مو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌پێویسته‌ له‌ لایه‌ن خاوه‌ن شوێنه‌كه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت، نه‌ك سزادان و داخستن یان زیان گه‌یاندن به‌خۆیان و شوێنه‌كانیان.

وتیشی: ئه‌ندامانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری سلێمانی له‌ (38) لیژنه‌ پێكهاتون، كه‌ به‌پێی پسپۆڕی خۆیان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كاركردنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌شێوه‌ی تیم، به‌رجه‌سته‌‌كردنی رۆحیه‌تی كاركردنی پێكه‌وه‌یی ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوی ئیداره‌ خۆجێیی پارێزگای سلێمانیه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پشتیوانیه یاساییه‌كانی و هاوكارییه‌كانی دواكاری گشتی، پاڵپشتی گه‌وره‌یه‌ بۆ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و باشتر جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانمان و خزمه‌تكردنی دانیشتوانی شاری سلێمانی.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad