English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرەڤان حەمدی: به‌ فه‌رمانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت زیندانییانى سیاسى دواى ته‌واوكردنى ١٠ ساڵ پێدانى مینحه‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وە
2020-10-19 [12:14 PM]

ZNA-هەولێر


 بریكارى گشتیى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، به‌ فه‌رمانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و زیندانییه‌ سیاسییانه‌ى ۱۰ ساڵى وه‌رگرتنى مینحه‌یان ته‌واو كردووه،‌ پاش چاكسازیكردن و ڕێکخستنەوەی‌ ناوه‌كانیان لەپێناو بژێوى ژیانى خۆیان و ماڵه‌كانیان مینحه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێته‌وه‌.


به‌ره‌ڤان حه‌مدى، بریكارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌، به‌ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: تایبه‌ت به‌ زیندانیان و گیراوانى سیاسى و ئه‌وانه‌ى كه‌ ۱۰ ساڵى وه‌رگرتنى مینحه‌یان ته‌واو كردووه‌ بۆ ڕێكخستنى بژێوى ژیانیان كه‌ هیچ مووچه‌ و مینحه‌یه‌كى تریان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نییه‌, رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیار درا كه‌ پێدانى مینحه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ى لیسته‌كانیان به‌پێى یاساى ژماره‌ ۲ـى ساڵى ۲۰۲۰ى پاكتاوى لیستى زیندانیانى سیاسى چاكسازییان تێدا ده‌كرێت.

به‌ره‌ڤان حه‌مدى گووتی: ئه‌م بڕیاره‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ زیندانیانى سیاسى بێبه‌ش نه‌بن له‌م مینحه‌یه‌ و, كاریگه‌ریى لەسه‌ر بژێوى ژیانى خۆیان و ماڵه‌كانیان نه‌كات.


هەروەها به‌ره‌ڤان حه‌مدى، بریكارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌، ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردن له‌پاش ده‌رچوونى ئه‌م فه‌رمانه‌ تایبه‌ت به‌و زیندانییه‌ سیاسییانه‌ى كه‌ هیچ مینحه‌یه‌كى تریان له‌ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نییە.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad