English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... دوو تۆمه‌تبار له‌سه‌ر سكاڵای دوو هاوڵاتی ده‌ستگیركران
2020-10-19 [12:17 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای دوو ھاووڵاتی و بە تۆمەتی دزیكردن، دوو كەسیان دەستگیر كردووە و لەكاتی دەستگیركردنی یەكێك لە تۆمەتبارەكانیش دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی ھۆشبەر.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ 14ی‌ 10 ی‌ 2020 دوو هاوڵاتی‌ سكاڵایان له‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكان تۆماركرد كه‌ فرۆشگاكانیان  له‌سنوری‌ قه‌زاكه‌ بڕدراوه‌و دزییان لێكراوه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ رووداوه‌كه‌ یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكرێت . لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس بۆ گه‌ڕان به‌دوای‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ی‌ تر به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌ هاوكاری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا له‌شاری‌ سلێمانی‌ توانرا ده‌ستگیربكرێت و له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر كه‌ به‌تۆمه‌تبار بوو .

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، له‌ ئێستادا تۆمه‌تباران (ه ، ح ، م  له‌دایكبووی‌ 1990 و ب ، س ، م له‌دایكبووی‌ 2000 ) كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانیشیان هه‌یه‌ به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌ .





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad