English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونه‌وه‌كانی سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌ فەرەنسا
2020-10-19 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کە ئێستا بەسەردانێک لە فه‌ره‌نسایە، ئەمڕۆ دووشەممە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا كۆبێته‌وه‌.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی لیزانڤالید لە پاریس، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی فه‌ره‌نسا، فلۆرانس پارلی رێورەسمی پێشوازیکردن لە مستەفا کازمی سازکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دوای تەواوبوونی رێورسمی پێشوازیکردن، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە کۆشکی ماتینیۆ لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی، جان کاستێکس کۆبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە مستەفا کازمی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فه‌ره‌نسا سەردانی کۆشکی ئیلیزێ دەکات و لەگەڵ سەرکۆماری فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماکرۆن و ژمارەیەک گەورە بەرپرسی دیکەی فه‌ره‌نسا کۆدەبێتەوە.

راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی کۆبوونەوەکانی مستەفا کازمی لەگەڵ بەرپرسانی فه‌ره‌نسادا، سەبارەت بە پتەوترکردنی پەپوەندیی دووقۆڵیی و هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و پاریس لە بوارە جیاجیاکاندا گفتوگۆدەکرێت.

دوێنێ یەکشەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەسەردانێک گەیشته‌ فه‌ره‌نسا، هه‌ر لە چوارچێوەی گەشته‌كه‌یدا لە پاڵ فه‌ره‌نسا سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئەورووپا ئەنجامی ده‌كات، هەروەها سەردانی بەریتانیا و ئەڵمانیاش دەکات.

 

 





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad