English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تووشبووانی کۆرۆنا له‌ جیهان ٤٠ ملیۆنی تێپەڕاند و ژماره‌ی مردووانیش به‌رز بووه‌ته‌وه‌
2020-10-19 [12:32 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهانی سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٤٠ ملیۆن و ٢٨٢ هەزار کەسی تێپەڕاند و یەک ملیۆن و ١١٨ هه‌زار و ٣٣٠ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ١١٨ هه‌زار و ٣٣٠ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٤٠ ملیۆن و ٢٨٢ هه‌زار و ٦٠٥ كه‌س، ٣٠ ملیۆن و ١٢٠ هەزار تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و نۆ ملیۆن و ٤٣ هەزار و ٦٧٧ کەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه‌ تا ئێستا، هەشت ملیۆن و ٣٨٧ هه‌زار و ٧٩٩ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٢٤ هەزار و ٧٣٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.

له‌ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 62 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه‌ بوون و له‌م ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 161 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.

له‌ عێراق نزیكه‌ی 427 هه‌زار كه‌س تووش بوون و 10 هه‌زار و 254 كه‌سیش مردوون.

 





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad