English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناگۆرنۆ کاراباخ... دووه‌م ئاگربەست له‌ نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان شکست دەهێنێت
2020-10-19 [02:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئەرمینیا و ئازەربایجان له‌سه‌ر ئاگربەستی نوێی لە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ رێككه‌وتن، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ی ئه‌م ئاگربه‌سته‌ شکستی هێنا، هەردوو وڵاتیش یەکتر گوناهبار دەکەن بەوەی ئەو ئاگربەستە نوێیەیان پێشێلکردووە.

ئەم ئاگربەستە کە نێوەندگیرانی نێونەتەوەیی بەشدارییان تیادا کردووە، بە مەبەستی ڕاگرتنی 3 هەفتەی شەڕ بووە کە بۆتە مایەی کوژرانی سەدان کەس و لە یەکەم کاتژمێری ڕۆژی یەکشەممەوە کاری پێکراوە، هەر لە دەستپێکییەوە ئازەربایجان و ئەرمینیا کەوتنە گوناهبارکردنی یەکتر بەوەی وابەستەی ئاگربەستەکە نەبوون.

هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ، ناوچەیەکی ئازەربایجانە و ئەرمینیاییەکان کۆنترۆڵیان کردووە و یەریڤان پشتیوانییان لێدەکات.پاش داڕمانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، ئەم هەرێمە سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام لەلایەن هیچ وڵاتێکەوە بە ئەرمینیاشەوە دانیپێدا نەنراوە و ئازەربایجان خواستی گێڕانەوەی ئەو هەرێمەی بە ئاشکرایی باسکردووە.

قەیرانی ناگۆرنۆ کاراباخ یەکێکە لە سەختترین ململانێکانی لە پاش ڕوخانی سۆڤیەتی پێشووەوە ماوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دەڵێت، لەشکری ئەرمینیا، شەوی ڕابردوو تۆپبارانی چوار ناوچەی وڵاتەکەی کردووە.

هاوکات دەسەڵاتدارانی خۆجێیی لە کاراباخ دەڵێن، تۆپخانەی ئازەربایجان بەردەوام بووە لە تۆپباران کردن و لەشکری کاراباخیش وەک وەڵامدانەوە، بڕیاری گونجاوی خۆی داوە.

ئاگربەستە نوێیەکەی ڕۆژی یەکشەممە، دووهەم ئاگربەستە ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت. یەکەم ئاگربەست بە نێوەندگیری مۆسکۆ بوو، لە سەرەتای ئەم مانگی دەیەدا مۆرکرا، بەڵام هەر زوو هەرەسی هێنا و هیچ ئاماژەیەکیشی بە دوای خۆیدا نەهێنا کە بگوترێت ئەو ئاگربەستە سەر دەگرێت.

ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان، هێزەکانی ئەرمینیا گوناهبار دەکات بەوەی بە ئاشکرایی پێشێلی ئاگربەستەکەیان کردووە و هەروەهاش بەوەی شەڕیان بردۆتە ناو شوێنەکانی دانیشتوان و دەشڵێت کوژراو و برینداریش هەن لەناو خەڵکی سیڤیلدا.

عەلیێڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویە "هێزە سەربازییەکانی ئازەربایجان کۆنترۆڵی 13 پێگەی تری ئەرمینیاییەکانی کردووە."

ئازەربایجان بەردەوام سەرکەوتنی لەشکری ڕادەگەیەنێت و دەڵێت دەستی گرتۆتەوە بەسەر ژمارەیەک ناوچەدا لە کاراباخ و هەروەهاش بەسەر ناوچەکانی تری ئازەربایجاندا کە لەژێر دەستی هێزە سەربازییەکانی ئەرمینیادا بوون.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە ئازەربایجان و ئەرمینیاش کردووە تا بە تەواوەتی وابەستەی ئاگربەست بن.

شەڕەکان لە 27ی مانگی 9وە دەستیان پێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە 700 کەس لەو شەڕانەدا کوژراون بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بڵاودەکرێنەوە، بەڵام پێدەچێت ژمارەی زیانە گیانییەکان زۆر لەوە زیاتر بن.

 

voa





ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad