English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
2020-10-19 [03:17 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای دوو ھاوڵاتی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دوکان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی ڕۆژی ١٤ی١٠ی٢٠٢٠ دوو ھاوڵاتی سکاڵایان لەبەشی پۆلیسی دوکان تۆمارکرد کە فرۆشگاکانیان لەسنوری قەزاکە بڕدراوە و دزییان لێکراوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دوکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا پاش چەند کاتژمێرێک لە ڕوداوەکە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیربکرێت .

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بۆ گەڕان بەدوای تۆمەتبارەکەی تر بەردەوام بوو  تا ئەوەی ئەمڕۆ  بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی چوارچرا لەشاری سلێمانی توانرا دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا  دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەر کە بەتۆمەتبار بوو .

ھەروەھا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە ‌ئێستادا تۆمەتباران (ە ، ح ، م) لەدایکبووی ١٩٩٠ و (ب ، س ، م)لەدایکبووی ٢٠٠٠ کە پێشینەی تاوانیشیان ھەیە بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .


رێباز یونس

 

 





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad