English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان توڕەیە 
2020-10-19 [04:18 AM]

ZNA – ھەولێر


زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە یاریزانەکانی توڕەیە بەھۆی ئەو ئاستە خراپەی لە یارییەکەی قادش پێشکەشیان کرد . 

سەرچاوەکانی ھەواڵ باس لەوە دەکەن کە دوای راھێنانەکانی رۆژی یەکشەممە ، زێدان کۆبوونەوەیەکی بە یاریزانەکانی کردووە و توڕەی خۆی نیشانداوە لەسەر ئەو ئاستە خراپەی یاریزانەکان پێشکەشیان کرد لەدوا یاری یانەی شاھانە لەبەرامبەر قادش . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، زێدان بە یاریزانەکانی گووتووە رەفتاری ھەمووتان لە نێو یاریگا خراپ و ئەو ئاستەتان پێشکەش نەکرد کە دەبوو پێشکەشی بکەن . 

دۆڕانی یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر یانەی قادش یەکەم شکستی یانەی شاھانە بوو لەم وەرزە وشتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad