ZNA- هەولێر
سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت ئەو گازەی لەبیری توونا یەك لەدەریای رەش، دۆزراوەتەوە گەیشتووەتە ٤٠٥ ملیار مەترسێجا،
ئەردۆغان دەڵێت مانگی داھاتووش كەشتی فاتیح بۆ گەڕان بەدوای گازی زیاتردا رەوانە دەكرێتەوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد، دۆزینەوەی گازی زیاتر لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیانی توركیایە و وادەكات نرخی گاز لە بازاڕەكانی نێوخۆ دابەزێت. ئەمە لەكاتێكدایە پێشتریش توركیا رایگەیاندبوو بڕی ٨٥ ملیار مەترچوارگۆشە گازیان لە دەریای رەشدا دۆزیوەتەوە و كۆی گشتیی ئەو گازەی دۆزراوەتەوە دەگاتە لە بیری توونا و سەقاریا لە دەریای رەش ٤٠٥ ملیار مەتر چوارگۆشە كە بەرانبەرە بە ١١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئەم هەواڵە 2107جار خوێندراوەتەوە |