English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاران لە نیشتەجێ‌کردنی تیرۆریستان لە قەرەباغ دەترسێت
2020-10-19 [08:37 AM]

​ZNA - هەولێر


سه‌عید خه‌تیبزاده‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند تاران‌ له‌ هه‌بوونی گروپه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ ئازه‌ربایجان دوو دڵه.

خەتیب‌زادە داوای لە ئه‌رمەنستان و ئازه‌ربایجان کرد، رێز له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرن.

خه‌تیبزاده‌ له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئێران له‌ بەرانبەر هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك یا هه‌ڵه‌یه‌ك دژی خاكه‌كه‌ی رووبدات، كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگه‌یاند به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی چه‌ند موشه‌كێك له‌نێو خاكی ئێران به‌هۆی شه‌ری نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمەنستانەوە  دواویین هۆشداریمان داوه‌ کە نابێت هێڵی سوور ببه‌زێنن چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئاسایشی هاووڵاتیانمانه‌وه هەیە. ‌





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad