English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنان دیواری كۆنكریت لەسەر سنووری توركیا دروست دەكات
ديوارێكی كۆنی نێوان یۆنان و توركیا
2020-10-20 [08:40 AM]

ZNA – هەولێر


حکومەتی یۆنان بڕیاری دا بە دروستکردنی دیوارێکی كۆنكریت لەسەر سنووری وڵاتەکە و تورکیا، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێگری لەو كۆچبەرانە بگرێت كە لەتوركیاوە دەیانەوێت بپەڕنەوە ناو یۆنان.

دیوارەکە لەسەر سنووری باکووری رۆژهەڵاتی یۆنان لەگەڵ تورکیا دروستدەکرێت، ئەمەش بۆ رێگری لە کۆچی بەکۆمەڵی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیاوە دەیانەوێت بچنە ناو خاکی یۆنانەوە، کە سەر بەیەکێتیی ئەوروپایە.

ستیلیۆس پیتساس، گوتەبێژی حکومەتی یۆنان ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی بڕیاریداوە 26 کیلۆمەتری دیکە ئەو دیوارە سنوورییەی نێوان تورکیا و یۆنان درێژ بکاتەوە، کە ئێستا درێژییەکەی تەنیا 10 کیلۆمەترە، ئەمەش پڕۆژەیەکە تێچووەکەی 63 ملیۆن یۆرۆیە، بڕیارە لە کۆتایی نیسانی داهاتوودا تەواو ببێت.

پاش ئەوەی تورکیا ئاشکرایکرد رێگە لە کۆچکردنی پەنابەران لە وڵاتەکەیەوە بۆ ناو خاکی یۆنان ناگرێت، لەو کاتەدا دەیان هەزار پەنابەر سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان بەزاند.

یۆنان و تورکیا جگە لە کێشەی پەنابەران، لە بابەتی وزەی ناو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستیشدا کێشەیان هەیە و ململانێیەکانی ماوەی رابردووی نێوانیان، بووە کۆکردنەوەی سەرباز لە ناوچەکەدا.

یۆنان چوار کۆمپانیای بیناسازیی یۆنانی بۆ دروستکردنی دیوارە سنوورییەکە دەستنیشانکردووە، کۆمپانیاکان لەپاڵ کاری دیوارە نوێیەکەدا، دە کیلۆمەتری پێشتر دروستکراوی دیوارە کۆنەکەش نۆژەندەکەنەوە، کە بەسەر رووباری ئیڤرۆسدا دەڕوانێت و بەشێکی گەورەی سنووری نێوان هەردوو وڵاتە.

وەزارەتی سیستمی گشتیی یۆنان، ئاشکرایکردووە لە دروستکردنی دیوارەکەدا، بۆڕیی پۆڵاینی چوارگۆشە و بناغەی کۆنکرێت بەکاردەهێنێت.

کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان، شەممەی پێشوو سەردانی ئەو ناوچە سنوورییەی کرد، لەدوای تاقیکردنەوەی نموونەیەک بۆ دروستکردنی دیوارەکە.

یۆنان ئاشکرایکردووە لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، ژمارەی گەیشتنی پەنابەران لە تورکیاوە بۆ یۆنان، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad