ZNA – هەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به تووندی ئیدانه‌ی رفاندن و كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كات، كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین كوژران و راشیگەیاند "میلیشیاکانی سەر بە ئێران، عێراق بەرەو تووندوتیژیی تائیفی و ئایینی دەبەن"، داواش دەكات حكومەتی عێراق بەزوویی كۆنتڕۆڵیان بكات.
لە راگەیەندراوێکدا رۆژی دووشەممە، 19-10-2020، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: رووداوی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییانه و هێرشكردنه سه‌ر لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا روویانداوه".
ئەمەریکا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات "هەوڵبدات بەزوویی كۆنترۆڵی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بکات، کە لەدەرەوەی یاسا هێرشدەکەنە سەر کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان، خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز، چالاکوانان، بارەگاکانی حیزبەکان و دیپلۆماتكاران".
له بەشێکی دیکەی راگه‌یەندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا باس لەوە کراوە: "پێویسته ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م هێرشانە بدرێنه دادگا. كاره‌كانی ئه‌و گرووپانه رێگری ده‌كه‌ن له‌وەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاریی عێراق بکات و عێراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیری و توندوتیژی تائیفی ده‌به‌ن".
ئه‌مريكا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌رپرسانه بەیەکەوە كاربكه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر تەحەدییە ئابووری و ئه‌منییه‌كان و په‌تای كۆرۆنا.
.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |