English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەبەر كەمی مووچەكەی دەست لەكار دەكێشێتەوە
2020-10-20 [09:40 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی کەمی موچەکەیەوە دەیەوێت لە شەش مانگی داهاتوودا دەستلەکاربکێشێتەوە، چونكە ئەو مووچەیەی وەری دەگرێت و بەشی ناكات.

رۆژنامەی "دەیلی میرۆر"ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، جۆنسۆن پلانیداناوە لەگەڵ تەواوبوونی بابەتی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی حکومەت پێشکێشبکات.

هەندێک لە ئەندامانی پارتی پارێزگاران، کە سەرۆکوەزیرانیش سەر بەو پارتەیە، بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە ئەو هەست بەبێئومێدی دەکات لەو مووچەیەی وەک سەرۆکوەزیرانی وڵات وەریدەگرێت، بەراورد بەو مووچەیەی بەر لەو پۆستە هەیبوو.

سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی حکومەت بۆ رۆژنامەکەیان ئاشکراکردووە، جۆنسۆن چەندینجار گلەیی کردووە لەوەی توانای ژیانی نەماوە بەبڕی 150،402 هەزار پاوەند کە دەکاتە 194،244 هەزار دۆلار لە ساڵێکدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، داهاتی جۆنسن بەر لە بوونی بە سەرۆک وەزیران زیاتر بووە و ته‌نها بە نووسینی دوو وتار لە مانگێکدا 160 هه‌زار پاوه‌ندی وه‌رگرتووە، لەلایەکی دیکەوە له‌ ده‌یلی ته‌له‌گرافیش ستونێكی تایبه‌تی هه‌بوو و بەهۆیەوە مانگانه‌ 23 هه‌زار پاوه‌ندی وه‌رگرتووه‌، بەمەش كۆی گشتی موچه‌كه‌ی له‌ موچه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران باشتر بووه‌.

لەو بارەیەشەوە، حزبی پارێزگاران واتە حزبەکەی جۆنسن ئاشكرایکردووە، کە ره‌نگه‌ له‌به‌ر كه‌می موچه‌كه‌ی لە به‌هاری ساڵی داهاتوودا بۆریس جۆنسن پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت.

حزبەکەی جۆنسن ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆنسن شه‌ش منداڵی هه‌یه‌، به‌شێكی منداڵه‌كانی گه‌نجن و پێویستیان به‌ خه‌رجی هه‌یه‌، بۆیە موچەی سەرۆک وەزیران کەمە و بەشی ناکات.

لەلایەی دیکەشەوە بۆریس جۆنس، هۆکاری دیاریکردنی شەش مانگ بۆ وازهێنانی لە پۆستەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئێستا وڵات لەبەردەم دوو پرۆسەی گرنگدایە، ئەوانيش بابەتی برێکست و ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کە بە بڕوای جۆنسن تا بەهاری داهاتوو هەردوو پرسەکە یەکلایی دەبنەوە و بەریتانیا سەردەکەوێت بەسەریاندا.

 





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad