English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەخموور... به‌ تەقینەوەی بۆمبێک باوکێک و سێ کوڕی گیانیان لەدەستدا
2020-10-20 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەکاتی چوون بۆ کارکردن لە گوندی خەرباریی سنووری ناحیەی باقرت لە قەزای مەخموور، بۆمبێک بە چەند کەسێکدا تەقییەوە لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە باوکێک و سێ کوڕی بوون.

رزگار مستەفا، قایمقامی مەخموور رایگەیاند "ئەمڕۆ (سێشەممە، 20-10-2020) لەسەر رێگەی گوندی خەرباریی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە کە ژمارەیەک کرێکاری دەگواستەوە گوندەکە و بەداخەوە لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە باوکێک و سێ کوڕین".

گوندەکە پێشتر لەدەستی داعش بووە، بۆیە نازانرێت ئایا ئەو بۆمبە تازە دانراوە، یان هی سەردەمی داعش بووە و تازە تەقیوەتەوە، قایمقامی مەخموور دەڵێ "هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە".

باوکەکە ناوی حاجی سەلامە و خەڵکی مەخموورن و لەگەڵ سێ کوڕەکەی کرێکار بوون. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکە جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو چوار کەسە، کرێکارێکی دیکەش بریندار بووە .

 

K24

 





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad