English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ململانێکانی ناگۆرنۆ کاراباخ له‌ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێ ده‌كرێت
2020-10-20 [12:33 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا داوایان لە ئەرمینیا و ئازەربایجان کرد ڕێز لە ئاگربەستە نوێیەکە بگرن کە لە ناگۆرنۆ کاراباخ لەسەری ڕێکەوتوون.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا کە لەلایەن هەریەک لە فەڕەنسا و ڕوسیا و ئەمەریکاوە داواکرا، ئەندامانی ئەنجومەنەکە دووبارە جەختیان لە داواکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش کردەوە بۆ ڕێزگرتن لەو " ئاگربەستە مرۆییەی " کە دەبوو ڕۆژی یەکشەممە جێبەجێ بکرابووایە.

دیبلۆماتکارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فرانس پرێسی وت " هەمووان ئاماژەیان بە هەمان بۆچووندا، ڕەوشەکە خراپە و پێویستە لەسەر هەردوولا، بگەڕێنەوە دواوە و وەڵامی داواکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی شەڕ بدەنەوە."

بەپێی دیبلۆماتکارەکان ڕوسیا کە لە ئێستادا سەرۆکایەتی خولی ئەنجومەنەکە دەکات کار لەسەر دەرکردنی بەیاننامەیەک دەکات کە تیایدا داوا دەکرێت بە وەستاندنی شەڕەوە پابەند بن.

لە ڕەشنووسی بەیاننامەکەدا کە پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە ئەندامانی ئەنجومەنەکە پەسەندی بکەن، تیایدا داوا لە ئەرمینیا و ئازەربایجان دەکرێت بە سەرپەرشتی کۆمەڵەی مینسک دەست بە دانوستانەکانی نێوانیان بکەنەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad