ZNA - ههولێر له بهرلین سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لهگهڵ ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا كۆبووهوه، له كۆبوونهوهكه چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵاتیان تاوتوێ كرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەرلین لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ كۆبووە، لە كۆبوونەوەكەدا، چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا لە سەرجەم بوارەكاندا تاوتوێكراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە كە دۆسیەی هاوبەشی ئەڵمانیا و عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەگەڵ دۆسیەی یارمەتییەكانی ئەڵمانیا لە دووبارە ئاوەدانەكردنەوەی ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان و هاوكارییەكانی ئەڵمانیا بۆ عێراق لە بواری پەرەپێدانی كەرتی كارەبا و رۆڵی كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا لەو كەرتە و كەرتەكانی دیكە خراونەتە بەرباس.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتێكدا بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا، گەیشتبووە فەڕەنسا و ئەمڕۆیش گەیشتە ئەڵمانیا و دواتر سەردانی بەریتانیا دەكات.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |