English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆش ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌رووی هەزاره‌
2020-10-20 [01:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆ دووەم رۆژی لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کرد لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 10 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 24 کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێ دووشەممە زۆرترین تووشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا تۆمارکرا کە ژمارەیان هەزار و 32 کەس بوو. وەزارەتی تەندروستییش ئاماژەی بەوەدا، کە لەبەر پابەندنەبوون بە مەرجەکان و رێنماییەکانی تەندروستی، رۆژ بە رۆژ ژمارە و رێژەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا زیاتر دەبێت.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٧)

 

١. پشکنین: (٥٨٨٥ پشکنینی نوێ)

(١٩٣٧ هەولێر)

(٦٣٣ سلێمانی، ١٦٧ گەرمیان، ١٠٢ راپەڕین)

(٣٠٠١ دهۆك)

(٤٥ هەڵەبجە)

 

٢. تووشبوو: (١٠١٠ تووشبووی نوێ)

(٣٠٥ هەولێر)

(١٦٤ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ٤٠ ڕاپەڕین)

(٤٤٥ دهۆك)

(٢٨ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون: (٣٥٣ چاکبوون)

(١١٩ هەولێر)

(١٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)

(١٦٦ دهۆك)

(١٨ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٤ مردن)

(٦ هەولێر)

(١٠ سلێمانی)

(٥ دهۆك)

(٣ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٥٧٧١٢٠ (٢٠٧١٣٧ هەولێر، ١٣٥٥٩٠ سلێمانی، ٢٢٩٣٥٥ دهۆك، ٥٠٣٨ هەڵەبجە)

تووشبوون ٦٣٧٤٥ (٢٢٩٠٦ هەولێر، ٢٠١٦٨ سلێمانی، ١٨٤٨٨ دهۆك، ٢١٨٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٣٨١٨٦ (١٦٥١٦ هەولێر، ١١٢٥٤ سلێمانی، ٨٣٦٤ دهۆك، ٢٠٥٢ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٣٣٤٨ (٥٧٣٨ هەولێر، ٧٨١٤ سلێمانی، ٩٧٣٦ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)

مردن ٢٢١١ (٦٥٢ هەولێر، ١١٠٠ سلێمانی، ٣٨٨ دهۆك، ٧١ هەڵەبجە)

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

 

 





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad