English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسته‌فا كازمی گه‌یشته‌ به‌ریتانیا
2020-10-21 [07:07 AM]

ZNA-هەولێر


مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌، به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ سێیه‌م ویستگه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌ورووپا و دوای سه‌ردانی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ گه‌یشتۆته‌ له‌نده‌ن.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، مسته‌فا كازمی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكوومی به‌غدای پایته‌ختی جێهێشت و به‌ره‌و پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌رێكه‌وت ئه‌وه‌یش له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شتێكدا بۆ هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، شاندێكی حكوومه‌تی عێراق كه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته‌كانی سه‌ربه‌خۆ له‌خۆده‌گرێت یاوه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا.





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad