English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بۆ پاکردنەوەی داعش لە نزیک موسڵ ئەنجامدا
2020-10-21 [08:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی لە نزیک موسڵ ئەنجامدا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەکدارانی داعش، بەڵام دوای چەند رۆژێک لە ئۆپەراسیۆنەکە و بڕینی دار و دەوەنی ناوچەکە، دەرکەوت چەکدارانی داعش لەو شوێنە نەماون.

ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای عێراق بۆ پاککردنەوەی دوورگەکانی ناوچەی کانۆس بوو لە پاشماوەکانی گرووپە چەکدارەکانی داعش، کە کۆمەڵێک دوورگە بچووکن لەسەر رووباری دیجلە، دەکەونە نزیک گوندی کانۆس لە باشووری موسڵ. ئەو ناوچەیە لەلایەن چەکدارانی داعش وەکو ناوەندی دابەشکردنی ئەو چەکدارانەیان کە لە سووریاوە دەھاتن، بەکاردەھێنرا.

بەپێی زانیارییەکانی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش ئەو ناوچەیان وەک حەشارگەیەکی ئارام بۆ خۆیان و پەناگەیەک بە سوودوەرگرتن لە چڕیی دار و دەوەن بەکاردەھێنا.

لیوا ئیسماعیل ئەلمەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دەڵێ "بە چەند یەکەیەکی ھاوبەشی ھێزەکانی عێراقی ئۆپەراسیۆنەکەمان ئەنجامداوە. دەستمان بەو ئۆپەراسیۆنە کرد لە دوورگەکانی کانۆس بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لە تیرۆریستانی داعش، کە دار و دەوەنی ئەو ناوچەیەیان بەکاردەھێنا بۆ خۆحەشاردان و ھێرشەکردنە سەر گوندەکانی دەوروبەر".

ئەلمەحلاوی ھەروەھا دان بەوەدا دەنێت ئەوان خۆیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە ئامادەکردبوو و بە ھەوڵێکی زۆرەوە چوونەتە ناوچەکە، بەڵام "داعش لەو ناوچانە نەماوە". دەشڵێ "ھەموو دەوەن و دارێک، کە داعش وەک پەناگە و حەشارگە بەکاریدەھێنن، لایان دەبەین".





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad