English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"ژیان لەسەر شەقام" لە فیستیڤاڵی فیلمی ساوپاولۆی بەرازیل نمایش دەکرێت
2020-10-20 [07:00 AM]

ZNA - تاران


فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە بەرهەمهێنانی "بەهمەن قوبادی" و لە دەرهێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ساوپاولۆ نمایش دەکرێت.

 

لە دوای سەرکەوتنی فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" Life on the Border و بەشداریی ئەم فیلمە لە فیستیڤاڵە گرینگەکانی جیهان، لەوانە: "بەرڵینالە" و هەروەها فیستیڤاڵە بیانییەکانی دیکە و نمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا، کۆمپانیای سینەمایی "مژ فیلم" بە سەرۆکایەتی سینەماکاری ناوداریی کورد "بەهمەن قوبادی"؛ فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە دەرهێنانی منداڵانی توشبووی جەنگی بەرهەمهێنا کە لە کەمپی ئاوارەکانی کۆبانێ و شنگاڵ لە هەرێمی کوردستان، ژیانیان بەسەر دەبرد و دوای کۆتایی هاتنی شەڕ و گەڕانەوە بۆ نیشتمانەکەیان، ئەم فیلمانەیان سازکرد کە ڕاوێژکارانی سینەمایی؛ وانە پێویستەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی سازکردنی ئەم بەرهەمانە پێشکەش کردبوون.

 

دوای سازکردنی فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" لە ساڵی 2015 پۆلەکانی فێرکاریی فیلمسازیی بۆ منداڵانی توشبووی جەنگی کۆبانێ و شنگاڵ بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی دوو مانگ، لە لایەن ڕاوێژکاران و گرووپی دەرهێنان پەروەردە کران و پاشان لە نێوانیاندا هەشت کەس هەڵبژێردران و بە ناونیشانی دەرهێنەرە بچکۆلەکان، دەرهێنانیان بۆ ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتاریانە ئەنجامدا کە لە فیستیڤاڵە گرینگەکانی فیلم لە ئاستی جیهاندا لە لایەن بینەران و رخنەگرانی سینەماییەوە پێشوازیی لێکرا و لە درێژەی سەرکەتنەوکانی ئەم فیلمەشدا لە ساڵی 2019، فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە دەرهێنانی چوار منداڵی دیکەی پەرەوەردەکراو سازکرا.

 

چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ساوپاولۆ بە نمایش 198 فیلم لە دەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بڕازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە ڕۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کوشەندەی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری ساوپاولۆ لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad