English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتێكی ئه‌وروپی به‌هۆی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی گشتی راگه‌یاند
2020-10-21 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئیرلەندا بووە یەکەمین وڵاتی ئەوروپا کە قەدەغەکردنی هاتوچۆ دووبارە بەسەر دانیشتوانەکەیدا بسەپێنێتەوە، لەکاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا ڕێوشوێنەکان بۆ ڕێگریکردن لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر دەکەنەوە.

سەرۆک وەزیری ئیرلەندا مایکڵ مارتن وتی، ئیرلەندییەکان لە نیوە شەوی چوارشەممەوە تاوەکو شەش هەفتە لە ماڵەکانیان دەمێننەوە، بەڵام خوێندنگاکان بە کراوەیی دەمێننەوە.

مارتن وتیشی، " داوا لە هەمووان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە."

هاوڵاتیانی ئیرلەندا ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە تەنها بۆ وەرزش نەبێت، ئەوەش دەبێت پێنج کیلۆمەتر لە ماڵەکانیان دوورتر نەکەونەوە، ئەگەر نا ئەوا سزای دارایی ده‌درێن.

لە بەریتانیاش دانیشتوانی وێڵز کە سێ ملیۆن کەسن لە ڕۆژی هەینیەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێت لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.





ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad