English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: دەمانەوێت نرخی یەکەی نیشتەجێبوون گونجاو بێت
2020-10-22 [09:10 AM]

ZNA_ هەولێر


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەپێناو یارمەتیدانی ئەوانەی یەکەمجارە یەکەی نیشتەجێبوون دەکڕن، "وەبەرهێنان لە 42 پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌رێمی كوردستان دەکەین، به‌ بڕی 332 ملیۆن دۆلار".

شەوی رابردوو (چوارشەممە، 21-10-2020) لە توویتێکەوە له‌ هه‌ژماری فەرمیی خۆی له‌ تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای کرد، حکومەت دەیەوێت نرخی یەکەی نیشتەجێبوون گونجاو بێت بۆ ئەوانەی یەکەمجارە یەکەی نیشتەجێبوون دەکڕن، "بۆیە وەبەرهێنان دەکەین لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان"

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەروەها گوتوویەتی "ژمارەی ئەو پڕۆژانە 42 پرۆژەی نیشتەجێبوونە بە بودجەی 332 ملیۆن دۆلار".





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad