English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌رێمی كوردستان... ئه‌مڕۆ زۆرترین تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا
2020-10-22 [11:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جارێكی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا، له‌مباره‌یه‌وه‌ وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 308 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 17 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، 246 کەس چاکبوونەتەوە.

دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/10/2020 رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، جارێكی دیكه‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.

وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئاماره‌كانی كۆرۆنای له‌ 24 كاتژمێری رابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌م شێوه‌یه‌ رایگه‌یاند:

6هه‌زار و 451 تێست له‌ 24 كاتژمێری رابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌

هه‌زار و 308 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژماره‌یه‌ تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێت

246 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

17 كه‌س به‌ هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زیری ته‌ندروستی، ئاماژه‌ی به‌ ئاماری گشتی كۆرۆنا كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

تا ئێستا 589 هه‌زار و 703 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌.

66 هه‌زار و 131 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌

38 هه‌زار و 807 چاكبوونه‌ته‌وه‌

25 هه‌زار و 81 حاڵه‌ت له‌ ژێر چاره‌سه‌ریدان له‌ ماڵ و نه‌خۆشخانه‌كان

2 هه‌زار و 243 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌





ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad