English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا: ئێران و ڕوسیا ده‌یانه‌وێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەمەریکا دروست بكه‌ن
2020-10-22 [11:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن ڕاتکلیف وتی، ڕوسیا و ئێران زانیارییان سەبارەت بە تۆماری دەنگدەرانی ئەمەریکایان دەستکەوتووە و دەستیان بە گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێن کردووە تاوەکو له‌ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا كاریگه‌ری له‌سەر ڕای گشتی ئەمەریکا دروست بكه‌ن.

ڕاتکلیف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی بەدیاریکراوی ئێران لەڕێی ئیمەیڵەوە نامەی " چەواشەکاری ناردووە بۆ دەنگدەرانی ئەمەریکی کە ئامانج لێی ترساندنی دەنگدەرانە و هاندانیانە بۆ ئاژاوەگێڕی لە ناو کۆمەڵگەدا و زیان گەیاندن بە سەرۆک ترامپ."

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو " ڕوسیا و ئێران ڕێوشوێنی دیاریکراویان گرتۆتەبەر بۆ کارکردنە سەر ڕای گشتی لەسەر هەڵبژاردنەکانمان." جەختیشی لەوە کردەوە دەزگا ئەمنیەکانی ئەمەریکا بۆیان دەرکەوتووە " ئێران زانیارییەکانی سەبارەت بە لیستەکانی هەڵبژاردنەکان دەستکەوتووە و ڕوسیاش بە هەمان شێوە بە شێوەیەکی جیا دەستی کەوتووە."

وتی " ئەم زانیارییانە دەکرێت لەلایەن لایەنە بیانیەکانەوە بەکاربهێندرێن بۆ ئەوەی زانیاری هەڵە بە دەنگدەران بڵێن بەهیوای ئەوەی گێرەشێوێنی و ئاژاوە ڕووبدات و خەڵکەکە متمانەی بە دیموکراسیەت لە ئەمەریکا نەمێنێت."

 

voa





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad