English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵبژاردمه‌كانی ئه‌مه‌ریكا... دووا دیبەیتی نێوان ترامپ و بایدن بەڕێوەدەچێت
2020-10-22 [02:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک ترامپی کۆماری و بەرهەڵستە دیموکراتەکەی، جێگری سەرۆکی پێشو جۆو بایدن، شەوی پێنجشەممە دووا دیبەیتی خۆیان بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 3ی مانگی 11 ئەنجام دەدەن.

هەردوو کاندیدی کە لە حەفتاکانی تەمەنیاندان لە یەکەم دیبەیتی زیاتر لە 90 خولەکی نێوانیان کەلە کۆتایی مانگی 9 بەڕێوەچوو بە بەردەوامی قسەیان بە یەکتر دەبڕی، ترامپ زیاتر و پاشان بایدنیش تا ئەو ئەندازەیەی کە ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا بە خراپترین دیبەیتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا وەسفیان کرد.

بەڵام ئەمجارە، کۆمسیۆنی سەربەخۆی دیبەیتەکانی سەرۆکایەتی بڕیاری داوە کاتێک هەرکام لە کاندیدەکان لە دوو خولەکەکەی کە بۆی دیاری دەکرێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان قسەدەکات مایکرۆفۆنی ئەوەی تریان دادەخرێت. لەم دیبەیتەدا شەش پرسیاری سەرەکی لەسەر کێشە هەنوکەییەکان لەلایەن بەڕێوەبەری دیبەیتەکە کریستن وێڵکەری کەناڵی تەلەفیزیۆنی NBC یەوە هەڵدەبژێردرێت.

کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاندووە ئەگەر ترامپ و بایدن کەسیان لە کاتی ئەو دوو خولەکەدا قسەکانیان بە یەکتر نەبڕن ، ڕەنگە ئەو ئەمەریکاییانەی کە هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کێ دەدەن بتوانن لەم دیبەیتەدا بەرچاو ڕوونییەکیان بۆ بکرێت لەسەر بۆچوونی هەردوو کاندید بۆ شێوازی بەڕێوەبەردنی وڵات.

پاشان مایکرۆفۆنی هەردووکیان دەکرێتەوە بۆ مشتومڕی کراوە لەسەر بابەتەکە.

لەوەتای یەکەم دیبەیتەوە هەتا ئەمشەو کە کۆتا دیبەیت لە زانکۆی بێڵمۆنتی شاری ناشڤێڵی ویلایەتی تێنسی بەڕێوەدەچێت گۆڕانکارییەکی زۆر ڕوویداوە. بڕیاربوو لە هەفتەی ڕابوردوو دیبەیتی دووەم ئەنجام بدرایە بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆک تراپ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و سێ شەو لە نەخۆشخانە مایەوە دیبەیتەکە هەڵوەشێندرایەوە.

ئەمەش وای کرد کە کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند هەردوو کاندید دەتوانن بە ڕێگای ئۆنلاین دیبەیت ئەنجام بدەن، بەڵام ترامپ ئامادە نەبوو بەو شێوەیە دیبەیت بکات و پوچوڵکرایەوە.

لە هەموو گرنگتر ئەوەیە ملیۆنان ئەمەریکایی بڕیاری خۆیان لەسەر هەڵبژاردن داوە، زیاتر لە 43 ملیۆن کەس لە ئێستاوە دەنگی پێشوەختیان داوە. زۆربەیان دەڵێن لە ترسی پەتای کۆرۆنا نەیانویستووە دەنگدانیان دووا بخەن بۆ ڕۆژی دەنگدانەکە کە چاوەڕان دەکرێت بنکەکانی دەنگدان قەرەباڵغ بن.

شێوازی دیبیتەکە هەر تەوەرەی 15 خولەکی بۆ تەرخان دەکرێت کە تیایدا هەر یەک لە کاندیدەکان دوو خولەکیان پێ دەدریت بۆچوونەکانی خۆیانی لەسەر بڵێن و پاشان مشتومڕەکە لەسەر تەوەرەکە کراوە دەبێت.

پرسیار لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆڤد-19، خێزانەکانی ئەمەریکا، بابەتی نژادی لە ئەمەریکا، گۆڕانکاری کەشو هەوا، ئاسایشی نیشتمانی و ڕێبەرایەتی کردن لە هەردوو بەربژێری سەرۆکایەتی ترامپ و بایدن دەکرێت.





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad