English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەنگاوە نیشتیمانپەوەری و نەتەوەپەروەرییەكانی پارتی و بارزانیی..
2020-10-22 [03:22 AM]

نوسینی: رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان  خاوەن خەباتێكی پر دەستكەوت و شانازییە ، هەر بۆیە، لە ماوەی  ڕابردوو دا لە پێناو داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی و بەرگریكردن لە دەستكەوتەكانی دژی دوژمنانی گەلەكەمان وەستاوەتەوە و بە خوێن و گیان قوربانی بەخشیووە  ، پارتی وەك ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی هەردەم  خۆی بە بەرپرسیار زانیووە و دەزانێت ، هیچ كات لە بەرپرسیاریەتی و قۆناغە سەختەكان پشتی گەل و نیشتیمانەكەی خاڵی نەكردووە ، بۆیە، وەك ئەوەی لە رابردوو و ئەمرۆ و داهاتووش دەبینرێت ، دوژمنان وناحەزانی بەردەوام لە هێرشكردن و پەڵاماردانی بەردەوامن ، بەڵام  هیچ كات ئەو پیلانگێری و هێرش و هەرٍەشانە رێرەویی كاروانی خەباتی نەگۆرٍیی و  ئەنجامەكەشی دیارە كەئێستا كورد خاوەن پێگەیەكی گرنگە و وڵاتان كوردستان وەك دەوڵەتێك سەیر دەكەن.
گەر ئاوڕێك بدەینەوە و مێژوویەكی ئەو كاتانەی كورد بخوێنیەوە كە لەبەهێزترین دەسەڵاتدا بووە ئەوا هۆكارەكەی بەهێزی و دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.پارتی دیموكراتی كوردستان  خاوەن مێژوویەكی دێرینە بۆیە گەر بمانەوێت مێژووی گەلی كوردستان لەهەر جێگایەك باس بكەین بەبێ ناوهێنانی پارتی بێگومان مێژوویەكی تەواو نیە چونكە پارتی ئەو هێزەیە لەمێژووی گەلەكەمان بەخاوەن و ڕابەری دەستكەوتەكان ناسراوە.ئەمڕۆش پارتی كە بەتەمەن مێژوویەكی كۆن و بە نوێبوونەوە پارتێكی گەنجە و تاكە حیزبە لەسەر ئاستی عێراق نەك كوردستان تا بێت لەڕووی جەماوەرەوە بەرەو زیاد بوون بچێت.
هەموو دونیا سەرۆك بارزانی وەك بڕیاردەر و رٍابەری  نەتەوەیی سەیر دەكەن بۆیە هەرپرسێك و بابەتێك پەیوەندی بەدۆزی ڕەوای گەلەكەمانەوە بێت ڕاستەوخۆ سەردانی سەرۆك بارزانی دەكەن.سەرۆك بارزانی هەمیشە لەوتەكانیدا پیرۆزترین ئەرك ناویهێنابێت و شانازی پێوە كردبێت پێشمەرگایەتی بووە و هەموو كات بەڵێنی داوە پێشمەرگەیەك بێت بۆ پاراستنی خاك و گەلی كورد لە هەڕەشە و مەترسییەكانی بەردەمی . لەكاتی سەردانە فەرمییەكاندا زۆربەی بەرپرسە باڵاكانی جیهان كاتێك كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا ئەنجام دابێت لە پاش كۆبوونەوەكە بۆ خەڵكی كوردستانیان ڕاگەیاندووە كە هەمیشە ئێوەی كورد دەبێت شانازی بكەن خاوەنی سەرۆك بارزانین ، ئەم پەیامەش ئەوەی تێدایە كەهەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی هەمیشە لەگەڵ خواست و هیوای گەلەكەماندا بووە. 
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نەیارانی كورد و دووژمنانی ناوخۆیی و دەرەكی بەگەمارۆدان و هێرشكردنە سەر هەرێم و نانەوەی پشێوی و هاندانی هەندێك لەپارتەكانی كوردستان ویستیان پارتی لاوازبكەن، بەڵام جەماوەر و هاونیشتمانیان بەدەنگەكانیان پارتیان بەحەجمێكی گەورە تر و بەقەبارەیەكی بەهێزتر نیشانی دۆست و نەیارانی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان دا، بۆ هەموو لایەكیان سەلماند پارتی تاكە هێزە كە جێگەی متمانەی هاونشتمانیان بێت، تاكە هێزە كە لەسەر گۆڕەپانی كوردستان سازش لەسەر مافەكانی گەلی كورد ناكات،چونكە  هەموو كوردستان چاویان لە هەنگاوە نیشتیمانپەوەری و نەتەوەپەروەرییەكانی پارتی و بارزانییە ، لە پێناو  بەدەستهێنانی هەموو ئەو مافانەی كە شۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكانی گەلەكەمان خەبات و قوربانیان لە پێناویدا  بۆ بەخشیووە و ئەمرۆ  پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی كە ئاڵاهەڵگری كۆماری كوردستان و ئەمانەتداری ئەو خەباتە پر شانازییە لە تێكۆشانی بەردەوامە تا بەدیهێنانی گشت مافە زەوتكراوەكان و بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆیی .





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad