English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون دەکات بۆ کۆچی گەنجان
2020-10-22 [03:23 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان رایگەیاند، لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان راپۆرتێکی لە بارەی چوونە دەرەوەی گەنجان ئامادە کردووە، تێیدا، ھۆکارەکانی چونی گەنجان بۆ دەرەوە و چارەسەرەكەی خراوەتە روو.

چیا حەمید شەریف، ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: كە لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان راپۆرتێکی لە بارەی چوونە دەرەوەی گەنجان ئامادە کردووە، تێیدا، ھۆکارەکانی چونی گەنجان بۆ دەرەوە و چارەسەرەكەی خراوەتە روو، راپۆرتەکە رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کراوە، چاوەڕێ دەکەین حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیرەکان رابسپێرێت بۆ ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئەو وەزیرانەی كە بانگهێشت کراون، بریتین لە وەزیری رۆشنبیری  و لاوان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان.


ھەروەھا چیا حەمید شەریف، ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داتایەكانی ناو ڕاپۆرتە، پشتیان بە وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتان بەستووە، كە بە پێی ئەو  داتایە، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا چواردە ھەزار کەس چوونەتە دەرەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad