English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌عد حه‌ریری بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان راسپێردرا
2020-10-22 [06:24 AM]

​ZNA- هەولێر


دوای گفتوگۆ و راوێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری لوبنان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی نێو په‌رله‌مانی ئەم وڵاتە ئه‌مڕۆ پێنج‌شەممە سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری لوبنان جارێكی دیكه‌  له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئەم وڵاته‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران راسپێردرایه‌وه‌.

 حه‌ریری له‌ گوتارێكیدا له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند،  له‌ماوه‌یه‌كی نزیکدا كابینه‌كه‌ی پێك ده‌هێنێت و یه‌كه‌م هه‌نگاویشی بریتی ‌ ده‌بێت له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی و پێكهێنانی حكومه‌تێك لەسەر بنەمای لێهاتوویی.

حەریری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ن به‌نده‌ری به‌یروت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیکدا بنیات بنێنه‌وه‌.

لە ٢٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو سه‌عد حه‌ریری له‌ ژێر گوشاری خۆپیشانده‌ران ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad