English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى د. شه‌فيق قه‌زاز ده‌كات
2020-10-23 [10:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای کۆچی دوایی د. شەفیق قەزاز بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد و لەبارەی کۆچکردووەوە دەڵێت "دیپلۆماتکارێکی لێهاتوو و وەزیرێکی سەرکەوتوو بوو".

دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

زۆر بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایيی نووسه‌ر و رووناکبیر و سياسه‌تمه‌دارى ديارى كوردستان (د. شەفیق قەزاز)م پێگەیشت. خوالێخۆشبوو لەو تێكۆشه‌ر و رۆشنبیرە پێشەنگ و دڵسۆز و نيشتمانپه‌روه‌رانه‌ بوو، كه‌ هەموو ژيان و تەمەن و توانای خۆی بۆ خزمەتی كوردستان لە شۆڕش و خەباتی سیاسی و ديپلۆماسی و رووناکبیری و ئه‌کادیمیدا بەسەر برد و خزمه‌تێكى زۆر‌ى پێشكه‌ش به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى كرد.

خوالێخۆشبوو له‌ سه‌رده‌مى شۆڕشدا ديپلۆماتكارێكى به‌توانا و لێهاتوو و له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا وه‌زيرێكى سه‌ركه‌وتووى كارامه‌ بوو، له‌ سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌كاديمياى كوردى و له‌ بوارى نووسين و ڕۆشنبيريشدا خزمه‌تێكى به‌رچاوى پێشكه‌ش كرد و جێپه‌نجه‌ى به هه‌موو ئه‌و بوارانه‌وه‌ دياره‌، كه‌ خزمه‌تى تێدا كردووه‌.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوسۆز و هاوبەشی خەم و په‌ژاره‌يانم، لە خوای مەزن داواکارم گيانى خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌يى و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هه‌مووان ببه‌خشێت. يادى ئه‌و بۆ هه‌ميشه‌ به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌.

 

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

23/10/2020

 





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad