English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتمەدار(د.شەفیق قەزاز)
2020-10-23 [12:56 PM]

ZNA_ هەولێر


 

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و تێكۆشەر(د.شەفیق قەزاز)مان بیست،  بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و بنەماڵەكە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

 خوالێخۆشبوو(د.شەفیق قەزاز) كەسایەتیەكی ناسراو و رۆشنبیر و، خاوەن هەڵوێست و وەفادار بوو بەرامبەر رێبازی كوردایەتی و كاروانی شۆڕش و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان، لەو پێناوەشەدا دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەت و تێكۆشان بەردەوام بووە، بۆیە لەدەستدانی زیانێكی گەورە بوو. 
خوالێخۆشبوو بە هۆی توانا و لێهاتوویی چەندین بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ گرتبوو، سەركەوتوانە بە ئەنجامی گەیاندن، لەسەردەمی شۆڕشدا دیپلۆماتكارێكی چالاك و، لە قۆناغی حوکمڕانی حكومەتی هەرێمیشدا وەزیرێكی كارامە بوو، هەروەها لەبواری نووسین و فەرهەنگ و لێكۆڵینەوەشدا جێدەستی دیار و بەرچاوە.
 وێرای دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران ودۆست و ھەڤاڵانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوەو جێگای كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...

انا للە وانا الیە راجعون 

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٣ـی١٠ـی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad