English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو بەرپرسانەی سامانەکانیان ئاشکرانەکەن مووچەکانیان رادەگیرێت
2020-10-24 [08:54 AM]

ZNA_ هەولێر


دەستەی دەستپاکیی عیراق رایگەیاند خەرجکردنی مووچەی پەرلەمانتار و بەرپرسە حکومییەکان رادەگرێت، کە قەبارەی موڵک و سامانیان ئاشکرا نەکردووە.

رۆژنامەی سەباح ی  فەرمیی عێراق لە راپۆرتێکدا ئەمڕۆ (شەممە، ٢٤-١٠-٢٠٢٠) رایگەیاند، لەسەر داوای دەستەی دەستپاکی مووچەی ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسە ئەمنییانە خەرج ناکرێت، کە سامانیان ئاشکرا نەکردووە. ئاشکراشی کرد رێژەی ٩٤٪ـی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پابەند بوون بە ئاشکراکردنی سامانەکانیان.

ھەریەک لە: سەرۆکایەتیی کۆمار، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیرەکان و جێگرەکانیان، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەوانەی لە پلەی ئەواندان، ھەروەھا سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای داد، دادوەرەکان، داواکاری گشتی، سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی بەپێی یاسای دەستەی دەستپاکی، دەبێت سامانەکانیان ئاشکرا بکەن.

موعتەز عەباسی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزی لە دەستەکە بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە "ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە و ھەموو وەزیرەکان جگە لە وەزیرانی دارایی و پەیوەندییەکانیان سامانیان ئاشکرا کردووە".

 عەباسی گوتیشی،: "لیستی ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەرپرسانی دیکە و وەزیرەکانیشمان ناردووە بۆ لایەنی پەیوەندیدار، بۆ ئەوەی مووچەکانیان رابگیرێت تاوەکو ئەو کاتەی زانیارییەکان بە دەستەی دەستپاکی دەدەن".

"ئەگەر ئەو بەرپرسانە بەردەوام بن لە ئاشکرانەکردنی زانیاری لەبارەی سامانەکانیان، ئەوا دەستەکە رێوشوێنی تووندتریان لەدژ دەگرێتەبەر"، بەگوتەی بەڕێوەبەرەکە.





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad