ZNA_ هەولێر
ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانێتی ناتۆ رایدەگەیەنێت، دۆخی عێراق ھێشتا جێگەی دوو دڵییە و ئەوان ئامادەی فراوانکردنی ئەرکەکانیانن.
یێنز ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، دۆخی ئەمنی عێراق ھێشتا جێگەی دڵەڕاوکێی ئەوانە و ھاوپەیمانێتییەکەشیان بەو ھۆیەوە ئامادەیە ئەرکەکانی لە عێراق درێژ بکاتەوە و فراوانی بکات، ھەروەھا ئامادەن راھێنانی زیاتر بە ھێزەکانی عێراق بکەن.
گوتیشی، ئێستا ناتۆ ٥٠٠ راوێژکاری سەربازی لە عێراقە و ئامادەن ھێزەکانیان لەو ژمارەیە زیاتر بکەن بە راوێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی داعش.
ئەمینداری گشتی ناتۆ، ئاشکراشی کردووە، ئێستا ژمارەکە دیار نییە، بەڵام پلان دادەرێژن و لە کۆبوونەوەی داھاتووی وەزیرانی بەرگری ھاوپەیمانێتییەکە لە شوباتی ساڵی ٢٠٢١ بابەتەکە تاوتوێ دەکەن.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |