English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چێلسی پارەیەکی خەیاڵی بۆ دیبالا ئامادە دەکات 
2020-10-24 [01:27 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی چێلسی ئینگلیزی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ پاولۆ دیبالا ئەستێرەی یانەی یۆڤانتس مۆربکات .

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، دیبالا و یۆڤانتس نەگەیشتوونەتە رێکککەوتن بۆ نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانەکە و ئەمەش ئەگەری رۆیشتنی دیبالا لە خانمە پیرەکە زیاتر دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی چێلسی بە ووردی چاودێری بارودۆخی دیبالا دەکات لەگەڵ یانەی یۆڤانتس و ئامادەیی نیشانداوە بڕی ٨٠ – ١٠٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بۆ گرێبەستی دیبالا پێشکەش بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، دیبالا لە یۆڤانتس دڵخۆش نییە، چونکە پێرلۆی راھێنەر لە یارییەکان پشتی پێنابەستێت و زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەگە . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad