ZNA – هەولێر
چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی جونە لە میسر سازدەکرێت و ژمارەیەک سینەمکاری عەرەبی وجیهانی تێیدا بەشدار دەبن.
فێستیڤاڵەکە یەکەم فێستیڤاڵی فیلمی میسری و عەرەبی دەبێت کە وەک بەشێکی زۆر لە فێستیڤاڵە سینەماییەکانی دیکەی جیهان بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەناچێت بەڵکو وەک خولەکانی پێشووی بەڕێوەدەچێت و لەناو هۆڵدا دەبێت.
چالاکییەکانی فێستیڤاڵ رۆژی هەینی داهاتوو لە جونە لە میسر سازدەکرێت و تاوەکو 31 ئەم مانگە
بەردەوام دەبێت.
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژماەیەکی زۆر لە فێستیڤاڵە سینەماییەکان دواخران و بەشێکیشیان بەشێوەی ئۆنلاین سازکراون.
ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە |