ZNA – هەولێر
ماوەی هەشت هەفتەیە فیلمی سینەمایی "Tenet" لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە
پڕداهاتەکانی بەریتانیایە.
کۆی داهاتی لەو هەشت هەفتەیەدا لە سینەماکانی بەریتانیا زیاتر لە 16 ملیۆن پاوەندە کە دەکاتە زیاتر لە 21 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
ئەم بەرهەمە سینەماییە بە یەکێک لە فیلمە بەهێزەکانی دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەناسرا و بۆ ماوەیەک پڕداهاتترین فیلمی سینەماکانی جیهان بوو، بەڵام داهاتی کەمتر بوو لەوەی پێشبینی دەکرا.
لە ریزبەندی دووەمی لیستەکەدا فیلمی میوزیکی "Michael Ball & Alfie Boe - Back Together" دێت بە داهاتی زیاتر لە 175 هەزار پاوەند کە دەکاتە 228 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |