English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی بەهۆی ئێران و ئەمریکاوە کەوتووەتە دۆخێکی قورسی هاوسەنگیکردنەوە
2020-10-25 [07:28 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق، هۆشداریدا لە ناچارکردنی بە دروستکردنی هاوسەنگییەکی ئەستەم، لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لە عێراقدا، گوتی "من رۆژانە لەگەڵ مارەکاندا سەما دەکەم و بەدوای شمشاڵێکدا دەگەڕێم تاوەکو لەرێگەیەوە، کۆنترۆڵیان بکەم".

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لە زاری مستەفا کازمی گواستەوە، بەهۆی ئێران و ئەمریکاوە، کەوتووەتە دۆخێکی قورسی هاوسەنگیکردنەوە، دووپاتی ئەوەشی کردەوە، حکومەتەکەی هەوڵدەدات هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدات.

کازمی سەرکردە ئەوروپییەکانی هاندا بۆ هاوکاریکردنی ئابووریی وڵاتەکەی کە لەژێر باری قەرزێکی زۆردایە.

رۆژنامەكە نووسیویەتی: "لەوەتەی مستەفا كازمی بووەتە دەسەڵاتدار، پەیڕەوی کارنامەیەکی ئاسان دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لەگەڵ باشکردنی دۆخی ئاسایش و رێگرتن لە داڕووخانی ئابووری پشتبەستوو بەنەوت". ئاماژەی بەوەداوە گۆڕانکارییەکانی لە دامەزراوە ئاسایشی و ئابوورییەکاندا سستە.

کازمی لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بەڵێنی دا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدات و گوتی بەوادەکەوە پابەندین، دووپاتیکردەوە هەمووکات گفتوگۆ بۆ گەیشتنە چارەسەری گرفتەکان باشترە لە بژاردەکانی دیکە، "هەزار ساڵ گفتوگۆکردن لە تەنیا یەک ساتی تەقەکردن باشترە".

رۆژنامەی گاردیان دەڵێت: کازمی هەوڵدەدات هاوسەنگی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا بەدەستبهێنێت، ئەو گوتوویەتی، "من لەسەر گوریسێکم لە نێوان دوو نهۆمبڕدا، تەنیا داوام لێناکرێ بەپێ بەسەر گوریسەکەدا بپەڕمەوە، بەڵکو داواملێدەکەن بەماتۆڕسکیلێک بەسەریدا بپەڕمەوە، رۆژانە لەگەڵ مارەکاندا سەما دەکەم، بەڵام بەدوای شمشاڵێکدا دەگەڕێم تا ئاوازی کۆنترۆڵکردنی مارەکانی پێبژەنم".

كازمی دووپاتیکردەوە، رێگە بە هیچ چەکێک لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نادات. ئەوەشی راگەیاندووە کە بێکاری، خراپیی خزمەتگوزارییەکان و گەندەڵی، پاڵنەرە بۆئەوەی گەنجان پەنا بۆ تووندڕەوی ببەن، نموونەی بە وڵاتێکی وەک کۆڵۆمبیا هێنایەوە، کە رێگەی خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە تووندئاژۆکاندا دۆزیووەتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەریەکە لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیای کرد و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک گەورە بەرپرسی ئەوروپیدا ئەنجامدا.

 





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad