English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێكی عێراق: ئەگەری دواکەوتنی موچە لە ئارادایە
2020-10-25 [08:20 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان ناتوانێت دەنگ لەسەر قەرزکردنی رەها بدات، ئێستاش  وا کۆتایی مانگە و موچەی فەرمانبەرانی عێراق تەمویلنەکراوە .

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیاكانی ئاشكراكرد و گوتی: ناکرێت پەرلەمان دەنگ لەسەر یاسای قەرزکردنی رەها بدات و رێگەبدات بە حکومەت هەرکات ویستی قەرز بکات، ئەوەشی خستەڕوو، رێگەدان بە قەرزکردن لێکەوتەی چاوەڕواننەکراوی لێدەکەوێتەوە.

كۆچەر گوتیشی: "رێگەدان بە حکومەت بۆ قەرزکردن رێگە خۆشدەکات بەبێ چاودێریکردن هەرکات ویستی قەرزبکات، هەربۆیە پێویستە کات و بڕەکەی دەستنیشان بکرێت و مەرجی بۆ دابنرێت".

ئەو باسی لەوەشکرد، تا ئێستا موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق دابیننەکراوە، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای قەرزکردنیش پێویستی بە کاتە و بەوەش ئەگەری دواکەوتنی دابەشکردنی موچە لە ئارادایە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە دابەشکردنی موچە و لە هەوڵی دانانی نەخشەرێگایەکن بۆ دابینکردنی خەرجییە سەرەکییەکانی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ.

لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی موچەخۆرانی هەرێمی هاوتەریبی لیستی موچەی فەرمانبەرانی عێراق کردەوە و رایگەیاند، لەسەر خواستی بەغدا بووە و بە مەبەستی دابەشکردنی موچەیە لە هەمان کاتی دابەشکردنی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵیدا.

 





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad