English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرێوەبەری کۆمپانیای سامسۆنگ لەتەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد
2020-10-25 [08:30 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ یەکشممە ٢٥ -١٠-٢٠٢٠، لی کون ھی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سامسونگ، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەڵام ئاماژە بەھۆکاری مردنەکەی نەکراوە.

لی کون ھی، لە ساڵی ١٩٤٢دا لە کۆریا لەدایکبووە، لی کون ھی سێیەم کوڕی لی بیونگ چولە کە لە ساڵی ١٩٣٨دا کۆمپانیای سامسونگی دامەزراند.

لی کون ھی  لە ساڵی ١٩٦٨ەوە بەشداری کارەکانی کۆمپانیای خێزانەکەی کردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٧دا باوکی کۆچی دوایی دەکات، دەبێتە بەڕێوبەر و کەسی یەکەمی کۆماپانیای سامسونگ، سامانەکەشی بە ٢٠ ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.

لی کون ھی لە مانگی ئایاری ٢٠١٤دا، بەھۆی جەڵتەی دڵەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، لەوکاتەشەوە کوڕەکەی کۆمپانیای سامسونگ بەڕێوەدەبات، کە گەورەترین کۆمپانیایە لە کۆریای باشور.

کۆمپانیای سامسونگ، یەکێکە لە گەورەترین کۆماپانیاکانی بەرھەمھێنان و فرۆشتنی موبایل لە جیھاندا، لە ساڵی ١٩٣٨دا لەلایەن لی بیونگ چولەوە وەک کۆمپانیایەکی بازرگانی دامەزراند، لە ئێستادا بارەگای سەرەکی لە شارۆچکەی سامسونگی سەر بە سیئۆڵی پایتەختی کۆریای باشوورە، بەھۆی بەرھەمەکانی سامسونگەوە، ئابووری کۆریای باشور بووەتە چوارەم گەورەترین ئابووری لە کیشوەری ئاسیادا.

 





ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad