English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئازاری بەشی خوارەوەی پشت دەکرێت ئاماژەی مەترسیدار بێت
2020-10-25 [09:37 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئازاری پشت یەكێکە لە کێشە تەندروستییەکان کە توشی بەشێکی زۆری خەڵک دەبێت، بەتایبەتی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت، ماڵپەڕی fabiosa باوترین هۆکارەکانی بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ ئاماژە مەترسیدارەکانی.
هۆکارەکان: 

- تەمەن
- نەخۆشی
- کەمی جوڵەی جەستە
- هەڵگرتنی کەلوپەلی قورس
- جگەرەکێشان
- گرفتی تەندروستی


زۆر کات بەشی خوارەوەی پشت یان یەکلای پشت  توشی ئازار دەبێت، کە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ چەند شتێک:

یەکەم: گرفت لە ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە، وەکو گورچیلە، قۆلۆن، پەنکریاس، منداڵدان و دوگیانی.

دوەم: گرفت لە شانەکانی جەستە، دەکرێت کێشە لە ماسولکەکان یان جومگەکان بێت بەهۆی یاریکردن و هەندێک وەرزشەوە.

سێیەم: گرفت لە ئێسکەکان، ئەمەیان لەلایەن پزیشکەوە دەستنیشان دەکرێت.

 

 

کەی پێویستە پزیشک ببینیت؟
 

- ئەو کاتەی ئازارەکەت نیشانەکانی وەکو دڵتێکەڵهاتن، رشانەوە و پلەی گەرمی بەرزی لەگەڵ بو.

- ئەو کاتەی ئازارەکە رێگری کرد لەوەی چالاکییەکانی رۆژانە ئەنجامبدەیت.

- میزکردن بە ئازارەوە.

- لەناکاو دروستبونی ئازار.

ئەگەر هەستت کرد ئازاری پشتت زیاتر بو لەوەی کە بەرگەی بگریت، یان نیشانەی دیکەی لەگەڵدا بو پێویستە پزیشک ببینیت، هەمیشە ئەوەت لەبیربێت مانەوە بە سەلامەتی باشترە لەوەی دواتر پەشیمان ببیتەوە.





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad