ZNA - هه‌ولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕیاریدا به لێخۆشبوو‌ن لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین.
لە بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا‌و شوێنه بازرگانیانه‌ی كه قه‌رزی ئاسانكاریان لایه، ده‌كرێت وه به‌رخستن (مقاصه) یان بۆ بكرێت به رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت".
دەقی بڕیاری وەزارەتی دارایی:..
لە ژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020). سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18/10/2020) ڕەزامەندی دا :
1- به لێخۆشبوو‌ن لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن.
2- تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا‌و شوێنه بازرگانیانه‌ی كه قه‌رزی ئاسانكاریان لایه، ده‌كرێت وه به‌رخستن (مقاصه) یان بۆ بكرێت به رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت.
ئەم هەواڵە 1519جار خوێندراوەتەوە |