English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جیهان... ده‌ ملیۆن كه‌س ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ له‌شیان ئه‌كتیڤه‌
2020-10-25 [11:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌گه‌ڵ ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان نزیك بووه‌ له‌ 43 ملیۆن كه‌س به‌ڵام ئەو کەسانەی لەسەرتاسەری جیھان چارەسەریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ وەردەگرن، ١٠ ملیۆنی تێپەڕاند.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer" بڵاوکراوەتەوە کە تایبەتە بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری جیھان، ژمارەی حاڵەتە ئه‌کتیڤەکانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان گەیشتوەتە ١٠ ملیۆن و ١٦ ھەزار و ٧٩٠ کەس.

ھاوکات نۆ ملیۆن و ٩٤٠ ھەزار و ١٣ کەس لەو حاڵەتانەی کە چارەسەریی وەردەگرن تەنھا نیشانەی سووکیان پێوە دیارە و مەترسی لەسەر ژیانی ٧٦ ھەزار و ٧٧٧ نەخۆشیش ھەیە.

لە پاڵ ئەمەش زیادبوونی ژمارەی ئەوانەی کە پێویستیان بە چارەسەریی وەرگرتنە بەھۆی تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە، ئەرکی قورسی خستووەتە سەر سیستەمی تەندروستی وڵاتانی جیھان.

ئەمریکا بە دوو ملیۆن و ٨٣١ ھەزار و ٨٥٥ حاڵەتی ئاکتیڤی تووشبووی ئەو ڤایرۆسە لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیھان دایە.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر له‌ 68 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سیش چاره‌سه‌ری بۆ كراوه‌ و چاك بوونه‌ته‌وه‌ و دوو هه‌زار و 289 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad