English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جگە لەکۆرۆنا.. ئەو نەخۆشیانەی هەستی بۆنکردن ناهێڵن
2020-10-25 [12:22 PM]

ZNA ــ هەولێر


بەگوێرەی ڤلادیمێر زایتسییڤ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی لوتء قوڕگء گوێ، جگە لەڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمەڵێک نەخۆشیی تریش هەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسی تووشبوو هەستی بۆنکردن لەدەستبدات.

بەگوێرەی ئەو پزیشکە رِوسییە، یەکێک لەهۆکارەکانی نەمانی هەستی بۆنکردن بریتییە لەسەرمابردنەکان کە دەبنە هۆی وشککردنەوەی لوت، وەک هەوکردنی توندی لوت یان هەوکردنی درێژخایەنی لوت، بەوجۆرە لەگەڵ هەوکردنی لینجە پەردەی لوت بەرە بەرە هەستی بۆنکردن کەمدەبێتەوەء دواتر بەتەواوەتی نامێنێت.

ئەو پزیشە رِوسییە دەڵێت:"لەدەستدانی هەستی بۆنکردن بەهۆی هەوکردنی توندی کۆئەندامی هەناسەو بەهۆی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا یەک جیاوازیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لەکاتی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕانەوەی هەستی بۆنکردن کاتێکی زیاتری دەوێت".

لەهەمانکاتدا، لەو دۆخەی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکان، کاتێک هەستی بۆن یان تامکردن لەدەستدەدەیت ئەوە نابێت یەکسەر بۆ توشبون بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای بگێڕێتەوە، ئەگەرهاتء لەپشکنیندا دەرکەوت کە ئەنجامی ڤایرۆسی کۆرۆنات نێگەتیڤە، ئەوە نابێت خۆت چارەسەری خۆت بکەیت، بەڵکو دەبێت پزیشکی پسپۆڕ چارەسەرت بۆ بنوسێت.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad