English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : ٤٤٠ ھاوڵاتی دیکە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا چاکبوونەوە 
2020-10-25 [02:12 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاژێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٨٢٨ تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و ٢٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ ھاوکات ٤٤٠ تووشبووی دەستنیشانکراوی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
 
ژمارەی پشکنینەکانی کۆرۆنا لەو ماوەیەدا پێنج ھەزار و نۆ پشکنین بوون، بە راگەیاندنی ئەو ٨٢٨ تووشبووە دەستنیشانکراوە نوێیەش ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانکراو لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە ٦٨ ھەزار و ٨٧٢ تووشبوو.

تووشبووە نوێیەکانی ٢٤ کاژێری رابردوو بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

دھۆک: ٣٢٢ تووشبوو
ھەولێر: ٣٣١ تووشبوو
سلێمانی: ١٣٨ تووشبوو
ھەڵەبجە: ٣٧ تووشبوو

ئەو ٢٥ تووشبووەی کۆرۆناش کە گیانیان لەدەستداوە، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:

سلێمانی: ١٢ کەس
ھەولێر: ٨ کەس
دھۆک: ٣ کەس
ھەڵەبجە: ٢ کەس

بەو ٢٥ تووشبووەی کۆرۆناش کە لە ٢٤ کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە دوو ھەزار و ٣١٤ کەس.

٤٤٠ تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە:

دھۆک: ٢٣٢ کەس
ھەولێر: ١٢٨ کەس
سلێمانی: ٥٣ کەس
ھەڵەبجە: ٢٧ کەس

ژمارەی ئەو تووشبووانەش کە تاوەکو ئێستا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە ٤٠ ھەزار و ١٠١ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان داوا لە ھاونیشتمانیان دەکات پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن و دوورکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵخ، ھەروەھا ماسک و دەستکێش بپۆشن و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھڵێ گەرمی ژمارە ١٢٢.





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad