English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەیەیەک لە  دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان 
2020-10-25 [03:50 AM]

ZNA- ھەولێر 


 بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو(کاکە مەم بۆتانی)سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد

 بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر(کاکەمەم بۆتانی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان و ھاوڕێ و ھاوکارانی جوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

 خوالێخۆشبوو(کاکەمەم بۆتانی)کەسایەتیەکی رۆشنبیریی دیار و ئەدیبێکی شارەزا بوو، خاوەنی چەندین بەرھەمی ئەدەبی و رۆشنبیریی بوو و، جێدەستی لە بواری ئەدەبیی و رۆشنبیریی دا دیار و بەرچاوە، ئومێدەوارین ھاوسۆزیی و ھاوخەمیی نووسەران و رۆشنبیران ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری ئێوە و ھەموو لایەک.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەکەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین سەبووری بەھەموو لایەک ببەخشێت وگیانی کۆچکردوویش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات..
  اناللە وانا الیە راجعون 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ـی١٠ـی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad