English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: گەلی ئەمریکا هەرگیز دەنگ بە بایدن نادەن
جۆ بایدن و دونالد ترەمپ دوو کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەمریکا
2020-10-25 [04:35 AM]

​ZNA- هەولێر


دۆناڵد تره‌مپ له‌ كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا رایگه‌یاند دڵنیایه‌ گه‌لی ئه‌مریكا ده‌نگی پێده‌ده‌ن و هه‌رگیز ده‌نگ به‌ بایدن ناده‌ن

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك ‌کۆماری ئەم وڵاتە له‌ کاتی به‌شداریكردن له‌ كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا رایگه‌یاند، دڵنیایه‌ كه‌ ئه‌مریكیه‌كان ده‌نگی پێده‌ده‌ن و هه‌رگیز گه‌لی ئه‌مریكا ده‌نگ به‌ جۆبایدنی خه‌واڵوو نادات.

تره‌مپ هەروەها گوتی: ئێستا ئه‌مریكا و هاووڵاتیانی فلۆریدا ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان به‌ به‌هێزترین سه‌رۆك واتە دۆناڵدتره‌مپ ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش گرنگترین كارە كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

رۆژی ٣ی نۆڤه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری له‌ ئه‌مریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆ‌ک‌کۆمار و ئه‌ندامانی كۆنگرێس ئه‌نجام ده‌درێت وهەتا ئێستاش زیاتر له‌ ٥٣ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مریكایی له‌ ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌دا ده‌نگیانداوه‌.





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad