English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عیزەت دووری لەتەمەنی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
2020-10-26 [07:39 AM]

ZNA – هەولێر


حیزبی بەعسی عەرەبی گیانلەدەستدانی عیزەت دووری راگەیاند، ماڵپەرە نزیکەکانی حیزبی بەعسی عێراقیش پرسەنامەی خۆیان بەبۆنەی گیانلەدەستدانی دوورییەوە بڵاوکردەوە.

سەرکردایەتیی حیزبی بەعس لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەو لەسەر پشتی ئەسپەکەی هاتە خوارەوە"، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەسەر گیانلەدەستدانەکە بڵاوبکاتەوە.

دووری یەکێک بوو لە دیارترین داواکراوانی حکومەتی عێراق. ئەو لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

عیزەت دووری لە 1979ەوە تاوەکو کەوتنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، جێگری سەدام حوسێن، سەرۆکی لەسێدارەدراوی عێراق بوو، پیاوی دووەمی حیزبی بەعسی عێراقی بوو، لە حوزەیرانی 1942 لەدایک بووە، پێنج جار هاوسەرگیری کردووە و 11 کوڕ و 13 کچی هەیە.

ساڵی 2006 لە دوای لەسێدارەدانی سەدام، حیزبی بەعس دەستنیشانکردنی عیزەت دووری بە ئەمینداری نوێی حیزبەکە راگەیاند.

لەساڵانی رابردوودا و لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەعسەوە لە عێراق، دووری بێسەروشوێن و ناونیشان بوو، بەڵام چەندین گرتەی ڤیدیۆیی و تۆماری دەنگیی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لە دۆخی عێراق دەکرد.

 





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad