English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیای داناگاز لەپێناو كوردستان دەستبەرداری پشكەكانی دەبێت لەمیسر
2020-10-26 [08:01 AM]

ZNA – هەولێر


کۆمپانیای داناگاز رایگەیاندووە لە پێناو ئامانجە ستراتیژییەکانی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیی بەرهەمهینانی گازی سرووشتی لە كێڵگەكانی كوردستان، بەشێک لە کێڵگەکانی لە میسر دەفرۆشێت.

کۆمپانیای دانا گاز بڕیاریداوە لەمەودوا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلانەکانی دەبێت لە هەرێمی کوردستان،ئەویش بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتییە لە هەرێمی کوردستان.

د. پاتریک ئالمان وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای داناگاز لەو بارەیەوە رایگەیاند: "فرۆشتنی سامانەکانمان لە میسر وەرچەرخانێکی ستراتیژیی کۆمپانیاکەیە بۆ ئەوەی تەركیز بخەینە سەر کێڵگەکانمان لە هەرێمی کوردستان کە ئێستا خاوەنی یەک ملیار بەرمیل هاوتای نەوتن و زیاتر گونجاون بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنان."

کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی خۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 400 ملیۆن پێی سێجا گازی سرووشتی بەرهەمدەهێنێت، کۆمپانیاکە ئامانجییەتی تاوەکو چەند ساڵی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی بەرزبکاتەوە بۆ رۆژانە 900 ملیۆن پێ سێجا.

 





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad