English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوتلەیەكی نوێ لەپەرلەمانی عێراق پێكهێنرا
2020-10-26 [08:22 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای راگەیاندنی پێکهێنانی کوتلەیەکی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق دەبێتە سەرۆکی کوتلەکە.

ئێوارەی رۆژی هەینی 24-10-2020، 35 پەرلەمانتاری سەربەخۆ و  بەرەی ئینقاز و گەشەپێدان، جەماهیر، پرۆژەی عەرەبی، حزبی ئیسلامی و کوتلەی عێراقی کۆبوونەوە و كوتلەیەكی نوێیان بەناوی "بەرەی عێراقی" پێکهێنا.

هەموو ئەندامانی ئەو کوتلە نوێیە، کەبەناوی (بەرەی عێراقی) پێک هێنراوە، لە پێکهاتەی سوننەمەزهەبی عێراقین،هەروەها  ئوسامە نووجەیفی، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کراوەتە سەرۆکی كوتلە نوێیەکە.

بەپێی زانیارییەکان، کوتلەی بەرەی عێراقی هەوڵ دەدات سەرکردایەتیی و نوێنەرایەتیی عەرەبی سوننەمەزهەبی عێراق بکات و محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان لەکارەکەی دوور بخاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad